14
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ كرێكار و شارومه‌ندی هه‌ژاری ئێرانی له چه‌ند ڕووداوی جیاجیادا بریندار یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی داڕمانی خانوویه‌كی كۆن له قیامده‌شتی تاران، سێ كه‌س له‌وانه دوو ژن گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتیه‌ك بریندار بووه. له شه‌قامی جه‌ی له شاری تاران، به‌هۆی ڕووخانی دیوار، سێ كرێكاری ئه‌فغانستانی بریندار بوون و له شاری مه‌شهه‌د، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شاری جوانڕۆ كرێكارێكی بیناسازی به ناوی كه‌ریم مواردپور به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهوومی دووی باڵه‌خانه‌یه‌ك به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان كراوه.