4

له ڕۆژانی ڕابردوودا، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كار كرێكاران، ٩ كرێكار له ناوچه‌ی سه‌راونیلوفه‌ری شاری كرماشان وبه‌نده‌رعه‌باس تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، شۆفێرێكی شاغڵ له ئیداره‌ی گازی شاری كرماشان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی لوله‌یه‌كی گاز، سه‌ره‌تا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ئاگردا سووتا و پاشان ئه‌و هاووڵاتییه له ئاگره‌كه‌دا گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ٨ كرێكار له شاری به‌نده‌رعه‌باس به هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شوێنی كاره‌كه‌یان، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك له برینداران له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیانیان له ده‌ست بده‌ن.