گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٩ كه‌س له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ پارێزگای ورمێ، هاونیشتمانییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و ٨ كه‌سی دیكه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

له‌ ڕووداوی یه‌كه‌م دا ئۆتۆمبێلكی سه‌‌واری له‌ مێحوه‌وری ورمێ بۆ قووشچی كه‌وته‌ نێو دۆڵێكدا و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو. له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له‌ جاده‌ی نێوان ورمێ بۆ سه‌ڵماس پێكیاندادا و به‌وهۆیه‌وه‌ ٧ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net