62
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، دوو كرێكار له دوو ڕووداوی جیاواز له شاره‌كانی تاران و كوردكوی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ی له كوردكوی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، له كاتی كاركردن له كارێزێك له مه‌یدانی سه‌به‌لانی تاران، به‌هۆی داڕمانی دیوار گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار كرێكاری شاغڵ له ئیداره‌ی به‌رقی ئوستانی مازه‌نده‌ران له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ڵ كۆنه‌كان له شارستانی كوردكوی، له به‌رزایی به‌ربوونه‌ته خواره‌وه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.