12
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج كرێكار له شاره‌كانی مه‌یبۆد، مه‌راغه و دۆروود به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كرێكار بریندار بوون.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، سێ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی قیری مه‌یبۆد به‌هۆی سووتانی جه‌سته به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه‌ی شیشه‌سازی مه‌راغه به ناوی “مورته‌زا خوداوه‌ندی“، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی ئه‌سید گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێك له به‌ندئاوی مه‌روك له شارستانی دۆروود، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.