ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارێك و سووختبه‌رێك له شاره‌كانی تاران و گوڵشه‌ن گیانیان له‌ده‌ست دا و سووختبه‌رێك و دوو کرێکاری دیكه له تاران، مه‌شهه‌د و گوڵشه‌ن بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارێكی پاكبانی له شاره‌داری تاران له كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه. له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی تاران، كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ری دا بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. له شاری مه‌شهه‌د، كرێكارێكی شاغڵ له فرۆشگای پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه بریندار و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرا. له شارستانی گوڵشه‌ن، دوو سووختبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوون كه یه‌كێكیان به ناوی “محه‌ممه‌د گومشادزهی” به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.