گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كرێكار له‌ شاره‌كانی گه‌رمسار، ڕه‌شت و مێشكین ده‌شتی پارێزگای ئه‌لبۆرز، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به‌ ئه‌منیه‌تی شوێنی كاری كرێكاران گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو سه‌رنشینی كامیۆن له‌ له‌ جاده‌ی گه‌رمسار، به‌ هۆی هه‌ڵدێرانی كامیۆنی هه‌ڵگری ماده‌ی سووته‌مه‌نی و سووتانی كامیۆنه‌كه‌، له‌ ئاگردا گیانیان له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكەی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ‌ له‌ شاری ڕه‌شت، به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و گیر كردنی له‌ نێوان ئاسانسۆر و دیوار، گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات دوو كرێكاری شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌مێشكین شاری پارێزگای ئه‌لبورز، به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net