110
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، پێنج كرێكار له شاره‌كانی سه‌روستان و كووهبه‌نان تووشی ڕووداوی كار بوون و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و کرێکارێک بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبانی مێحوه‌ری شیراز بۆ سه‌روستان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و به‌وهۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێکارێکیش بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی كۆهبه‌نان به‌هۆی داڕمانی به‌ڕد به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه. ناسناوی ئه‌و كرێكاره “حه‌سه‌ن سه‌یاد” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ راگه‌یه‌ندراوه.