87
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، پێنج كرێكار له شاره‌كانی كرماشان، تاران و زه‌ره‌ندی كرمان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و به‌وهۆیه‌وه چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له شاری كرماشان ته‌قیوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه دوو كرێكاری جۆشكار ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه. له شاری تاران، كرێكارێكی شاغڵ له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شه‌قامی خاوه‌رشاری تاران، به‌هۆی ئاگرگرتنی ژووری نیگه‌هبانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، شۆفێری لۆدێرێك له مه‌عده‌نی زه‌ره‌ند له كاتی كاركردن دا كه‌وتووه‌ته نێو دۆڵێك و گیانی به‌خت كردووه.