5

به‌یانی شه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی “میراوه” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناسناوی دوو هاوڵاتی كه گیانیان له ده‌ستداوه بریتیه له : “خوسره‌و حه‌مزه‌پوور” خه‌ڵكی گوندی دۆڵه‌گه‌رم سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت و “كه‌ماڵ خزری” خه‌ڵكی شاری پیرانشار. شایانی باسه سه‌باره‌ت به ناسناوی دوو كۆڵبه‌رە بریندارەکە و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستیان پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.