گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له‌ شاره‌كانیدزفول، شه‌هر بابه‌ك، ماهشه‌هر و ته‌ورێزبه‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و سێ كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌ هۆی ئاگر گرتنی كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی پلاستیكی له‌ شاری ته‌ورێز، كرێكارێك به‌ هۆی ئاگر گرتنی جه‌سته‌ی و سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی شیركه‌تیكانی مسله‌ شه‌هر بابه‌ك سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزاییه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. هاوكات كرێكارێكی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی شیركه‌تی پترۆشیمی له‌نگه‌رگه‌یئیمام خومه‌ینی، تووشی ڕووداو بوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شارستانیدزفولسه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزایی به‌ سه‌ختی بریندار و دۆخی ته‌ندروستی له‌ خراپیدایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net