5
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێك له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شاری مه‌ریوان، كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دوو كرێكار له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی له كاتی له‌حیم كردنی تانه‌كه‌رێكی سووته‌مه‌نی، تووشی ڕووداوی كار بوون و به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران له كوردستان و ئێران، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران گیانیان له ده‌ستداوه یان به سه‌ختی بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.