گیانله‌ده‌ستدان و ونبوونی ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ یۆنان

به‌یانی شه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، گاردی ساحیلی یۆنان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له‌ نزیك دوورگه‌ی كێرت، پێنج په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش ونبوون.

به‌ وته‌ی پۆلیسی یۆنان، تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و هێزه‌كانی گاردی ساحیلی به‌ دوای ونبووان دا ده‌گه‌ڕن و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌. وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی یۆنان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاته ٢٥ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net