گیانلەدەستانی ٧٦ کەس بە هۆی تەقینەوەی تانکری سووتەمەنی لە نیجریە

رۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، به‌هۆی تەقینەوەی تانکه‌رێکی سووتەمەنی لە نیجریە، ٧٦ کەس گیانیان لە دەست دا و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، تانکه‌رێکی سووتەمەنی لە ئەیالەتی نیجر لە نیجریە وه‌رگه‌ڕاوه‌ و كاتێك خه‌ڵك بۆ بردنی سووته‌مه‌نی له‌ ده‌وری تانكه‌ره‌كه‌ دا كۆبوونه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ ڕووی داوه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٧٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌س بریندار بوون. ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ نیجریه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وت له‌ قاڕه‌ی ئه‌فریقایه‌ و نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته زۆر به‌رزه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net