لە سێ ساڵی ڕابردوودا، به‌لانیکەم ١٠ کرێکار بە هۆی ڕوودانی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی کار لە کانگەی تەزەرە گیانیان لە دەستداوە و زیاتر له پێنج كرێكاری دیكه‌ش بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ١٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، کرێکارێک بە ناوی “مهدی پاکدل” به ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره گیانی له‌ده‌ست دا. پێش ئه‌و ڕووداوه‌ش، ٥٢ كرێكار له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س گیانیان به‌خت كردبوو. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری گیانبه‌ختكردووانی ڕووداوی كار له نێو كرێكارانی مه‌عده‌ن، بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی كارگه‌رانی شاغڵ له‌و به‌شه و پێرسۆنێلی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته ده‌ستیان له كار كێشا، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم له جیاتی دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و جێبه‌جێكردنی داخوازی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه، كرێكارانیان ناچار كرد له خراپترین دۆخ دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.