گیانلەدەستدانی به‌ندكراوێك لەزیندانی بۆكان

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان بە ناویڕەحمان ڕەزمانبەهۆی جەڵتەی مێشك له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ گیانی لەدەست دا.

ڕه‌حمان ڕه‌زمان چوار هەفتە له‌مه‌وبه‌ر دەستبەسەر و بۆ زیندانی بۆكان ڕاگوێزرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی و ستافی كارامه‌ له‌ ده‌رمانگای زیندان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net