5
“ڕەزا سەراغی” بەندکراوی سیاسی و دانیشتووی شاری تاران، کە پاش مانگ و نیوێک بەر لە ئێستا دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی ئێتڵاعاتی ئەو شاردا گیانی لە دەست دا.
تەرمی ئەو اگیانبەختکردووە لە لایەن ناوەندە ئامنیەکانی شاری تارانەوە بە مەرجی بلاو نەکردنەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانی، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە. جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی پێشووی سیاسی بە ناوی “بەختیار مەسعوودی” خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆکارێکی نادیار، تەرمەکەی لە ماڵ دۆزراوەتەوە.