3

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر یەکێک لە ناوچە پیشەسازییەکانی شاری ئیسفەهان زیاتر لە ١٥ کرێکار گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەم هێرشە کە لە چوارچێوەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران ئەنجام دراوە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەکانی ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەی کردووەتە ئامانج. وتەی بەرپرسانی پارێزگای ئیسفەهان، لە کاتی هێرشەکەدا ژمارەیەک لە کرێکاران لە ناو کارگەکەدا سەرقاڵی کار بوون کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ١٥ کەس گیانیان لەدەست داوە و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.