ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی گوندی “ئەسپەمێزە“ی سەر بە شاری سەردەشت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
سیامەند حەسەنپوور حەفتەی ڕابردوو لە ناوچەی سنووریی قەندیل، لە کاتی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزەكانی حكوومه‌ته‌وه له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و چووه كۆما. سیامه‌ند خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بوو كه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ساڵانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه جیاجیاكانی كوردستان به هۆكاره‌كانی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، سه‌رمابردوویی و ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌بنه قوربانی كه به‌شێكیان گیانیان به‌خت ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆریان بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.