18
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان ، هێزە ئینتزامییه‌كانی پارێزگای ئەلبورز لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە سادق زارعی تەمەن ٣٢ ساڵ کردووە و ناوبراو گیانی لەدەست داوە.
گروپی ڕاوێژکاری یاسایی “دادبان” ڕایگەیاند، کە ئەم ڕووداوە لە ڕۆژی ٥ی گەلاوێژ ئه‌مساڵ، لە شاری نەزەرئاباد ڕووی داوە و سادق زارعی فیشەک به‌ر بڕبڕەی پشتی كه‌وتووه و دوای ١٠ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، پۆلیسی پارێزگای ئه‌لبۆرز به بێ هۆكار و له حاڵێكدا سادق له‌گه‌ڵیان به شه‌ڕ نه‌هاتووه و هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی نه‌داوه ته‌قه‌یان لێ كردووه.