گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بانە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناویڕەحمان ڕەسوول زادەو خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگاداری هێزەکانی ڕژیم لە سنووری  هەنگەژاڵی بانە گیانی لە دەستداوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی پارێزوانی سنوور لەو ناوچەیە بە چەکیدۆشکاتەقەیەن لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە لە ساڵە ڕابردوودا، ١٨٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، سەرمابردوویی و کەوتنە خوار لە بەرزایی، بریندار یان گیانیان لە دەست داوە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net