لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ ڕوو بە سوختبەرانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە و ڕاوەدونانیانلە شارستانی (ڕیگان)یسەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، سووختبەرێک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سووختبەرێک بە ناسناوی (وەحید ڕیگی شەهلیر) تەمەن ۲۷ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگاداری هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەستداوە و هەروەها دوو سووختبەری دیکە بە ناوەکانی (ئیبراهیم ئاتەش پەنجە دامەنی) تەمەن ۲۸ ساڵ و خەڵکی ئیرانشەهر و (نەزیر ئاریان) تەمەن ۲۱ ساڵ و خەڵکی هەمان شار، بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە بە پێی ئامارە فەرمییەکان، ساڵانە زیاتر لە ۴۳ سووختبەری بەلووچ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگاداری هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەست ئەدەن و هەروەها بە دەیان کەسی دیکەش بریندار یان کەم ئەندام ئەبن.