گیانه‌لده‌ستدانی به‌ندكراوێك له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای كرماشان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ناوی فوئاد عه‌لیخانی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ئیتلاعاتی سپا گیانی به‌خت كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قوئاد عه‌لیخانی له‌ یه‌كێك له‌ بازگه‌كانی پشكنینی شاری كرماشان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازراوه‌ته‌وه‌. ناوبراو له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ئیتلاعاتی سپا بۆ ڕاده‌ستكردنی ته‌رمه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net