گیانه‌لده‌ستدان و برینداربوونی ٧٢٥ كرێكار له‌ ساڵی ١٤٠٣ له‌ كرماشان

له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٧٢٥ كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون كه‌ ٤٣ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٦٨٢ كارگه‌ر بریندار بوون.

به‌ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی دادی كرماشان، له‌ كۆی گشتی ٧٢٥ كرێكاری بریندار و گیانبه‌ختكردوو، ٦٥٣ كه‌سیان پیاو و ٢٩ كه‌س ژن بوون. ٢٧ كه‌س له‌ قوربانیان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی، ٨ كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنی شتی سه‌خت، شه‌ش كه‌س به‌هۆی به‌رقگرتوویی و دوو كه‌س به‌هۆی سووتان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ یه‌ك كه‌سیان ژن بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net