21
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر كرێكارێك له كانگه‌ی ته‌ره‌زه، له ڕووداوێك دا گیانی له ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه له شارستانی ڕزوانشار، به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك به ناوی “موحه‌ممه‌د عه‌لی پاكدل” ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ و خه‌ڵكی بۆجنۆرد، به هۆی به‌ركه‌وتنی واگۆنی گواستنه‌وه‌ی به‌رد، گیانی له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو كرێكاری سیمبان له شارستانی “ڕزوانشار به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.