29
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، بارهه‌ڵگرێك له شاری به‌سه‌ره‌ی عێراق خۆی كێشا به نێو كۆمه‌ڵێك قوتابی دا و به‌وهۆیه‌وه ١٦ قوتابی كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ناوچه‌ی حارسه‌ی به‌سره كاتێك قوتابیان له مه‌دره‌سه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، كامیۆنێك خۆی كێشاوه به نێو قوتابیان دا و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، به لانیكه‌م ٦ قوتابی گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ١٠ قوتابی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. ده‌وڵه‌تی عێراق پاش ئه‌و ڕووداوه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند.