رۆژی هه‌ینی ١٠ی ره‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ شه‌ش که‌س له شاخهوهنانی بانه له کاتی که‌ژوانی له کوێستانه‌کانی حه‌وتاشی سه‌ر به شاری بانه که‌وتنه ژێر ڕنووی به‌فر و گیانیان له ده‌ست دا.
رۆژی هه‌ینی چه‌ند گروپی شاخه‌وانی شاری بانه به ناوه‌کانی سورکێو و زاگروس و پاژین و گروپێکی شاری بۆکان به‌ره‌و کوێستانی كه‌ڵه‌كه‌جاڕی حه‌وتاش سه‌ر به شاری بانه وه‌ڕێ ده‌که‌ون. به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی هاتنی ڕنووی به‌فر چه‌ندین شاخه‌وان له ژێر به‌فردا دهمیێننهوه و هه‌وڵه‌کان بۆ رزگار کردنیان تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ١١ی ره‌شه‌ممه درێژه‌ی ده‌بێت. له رۆژی یه‌که‌مدا به یارمه‌تی شاخه‌وانان و خه‌ڵکی شاری بانه و به تایبه‌ت ئاواییه‌کانی حه‌وتاش و ده‌وروبه‌ر توانیان چه‌ندین شاخه‌وان ڕزگار بکه‌ن و به برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه کران، به‌ڵام به داخه‌وه له‌م کاره‌ساته‌دا شه‌ش شاخه‌وان به ناوه‌کانی” شه‌هلا ڕه‌حمانی، ڕووناک دانشمه‌ند، یاسا سادقی، عومه‌ر عه‌بدوڵڵاهی، کاروان ئه‌حمه‌دپور، خالق محه‌ممه‌دنژاد،” گیانیان له‌ده‌ست دا و خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆریان بۆ خه‌ڵکی شاری بانه به تایبه‌ت ئازیزان و هاوڕێیانیان به جێ هێشت. به بۆنه‌ی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌وه له ناوه‌ندی هه‌واڵی کۆمه‌ڵه‌وه هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی شاخه‌وانانی گیانبه‌ختکردوو و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی شاری بانه رادهگێنین و هیوای زو چاک بوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.