به‌پێی ڕاپۆرتی یوونیسف، له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا، هه‌زاران په‌نابه‌ری منداڵ له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی یوونیسف، ئاماری هه‌ندێك له به‌له‌مه نووقم بووه‌كان تۆمار نه‌كراوه و هیچ شاهیدێك ڕوونكردنه‌وه‌ی له سه‌ر چاره‌نووسی سه‌رنشینه‌كانیان نه‌داوه. به‌و بۆنه‌وه ئاماری تۆمار کراو له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زۆر كه‌متر له ئاماری واقیعییه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ده‌ریای مه‌دیته‌رانه یه‌كێك له پڕمه‌ترسی ترین ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كانی جیهانه و له هه‌ر شه‌ش په‌نابه‌ر كه ئه‌و ڕێگایه بۆ گه‌یشن بۆ ئورووپا هه‌ڵئه‌بژێرێن، یه‌كێكیان منداڵه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و زانیارییه، له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا، به لاینكه‌م ٢٠ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س له‌و ڕێگایه دا گیانیان له‌ده‌ست داوه كه سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان منداڵ بوون.