له ٣٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، به‌لانیكه‌م ٧٠ نه‌خۆشی دیالیزی له چه‌ند نه‌خۆشخانه له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، شیراز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به بۆنه‌ی به‌كارهێنانی سێرۆمی ناپاك گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاماره‌كان، زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار نه‌خۆشی دیالیزی له ئێران بوونیان هه‌یه كه به بۆنه‌ی له كار كه‌وتنی گورچیله‌كانیان پێویستیان به ده‌رمانی خێرایه، به‌ڵام نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست و ئیمكاناتی پزیشكی و بێهداشتی گیانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. سه‌ره‌تا ده بۆ ١٢ نه‌خۆش به‌هۆی به‌كارهێنانی سێرۆمی ناپاك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام پاش ماوه‌یێك ئاشكرا بوو كه ئاماره‌كه زیاتر له ٧٠ كه‌سه. سێرۆمه ناپاكه‌كان به‌رهه‌می كۆمپانیای سامنه كه سه‌ر به ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وییه و به‌رپرسانی شیركه‌ت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه وڵامی پرسیاره‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.