22
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جادەی سنووری باشماخ، دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست دا و كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕووداوه‌كه لە نێوان ماشینێکی پراید و ماشینێکی بارهەڵگر ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “زانیار ئەمینی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دەرەویان“ی سەر بە شاری دیواندەرە و “تەها(پاشناو نادیار)” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “نێ“ی مەریوان، گیانیان لەدەست داوه .هەروەها بەهۆی ئەم ڕووداوە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “فاتێح حێکمەتیار” تەمەن ٣١ ساڵ، بە سەختی بریندار و بە مەبەستی وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی ناونده ده‌رمانییه‌كان كراوه.