36
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌له‌می هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی سیاسی كورد كه به نیاز بوون خۆیان به یه‌كێتی ئورووپا بگه‌ینن، له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریایی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان په‌نابه‌ری كورد كه ژن و منداڵیشیان تێدایه، له نێو ئه‌و به‌له‌مه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ خاكی یۆنان. په‌نابه‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له گرته ویدیۆیه‌كدا داوای یارمه‌تی له چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و ڕێگه له دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ئێران بگرن. شایانی باسه كه به‌شێك له په‌نابه‌رانی نێو ئه‌و به‌له‌مه ئه‌گه‌ر دیپۆرتی وڵاتی ئێران بكرێنه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بنه‌وه.