37
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له مه‌عده‌نی زێڕی “ئه‌رزه‌نجان” له باكووری كوردستان، ٩ كرێكار له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خوارد و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
به‌وته‌ی وه‌زیری وڵاتی توركیا، ئه‌و مه‌عده‌نه ٦٦٧ كرێكاری بووه و به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی مه‌عده‌نه‌كه داڕماوه و ٩ كرێكار له ژێر خاك و داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه. شایانی باسه كه ٤٠٠ هێزی فریاگوزاری سه‌رقاڵی ڕزگاركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ن و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیندووبوونیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.