یادێك له‌ روداوی میژویی مانگرتنی گشتیی ١٦ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ،ساڵهاتی رۆژێكی مێژوویی له‌ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌ڕۆژێك كه‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی یه‌كپارچه‌ و یه‌كگرتووانه‌ له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستیان دایه‌ مانگرتنێكی گشتی، هێزنواندنێكی شكۆدار كه‌ به‌ هه‌موانی نیشان دا سه‌ره‌ڕای دامركانی خه‌باتی چه‌كداری، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیندوویه‌ و له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانی خۆیدا له‌ خۆراگری و خه‌بات به‌رده‌وامه‌به‌ڵام ئه‌م ڕۆژه‌ مێژووییه‌ له‌سه‌ر چ به‌ستێنێك شكڵی گرت و چۆن ئاماده‌كاریی بۆكرا؟

سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی ١٨ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٤ی هه‌تاوی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵیاندا یه‌كێك له‌ خه‌باتكارانی شاری مه‌هاباد به‌ ناوی “كه‌مال ئيسفرام” ناسراو به‌ “شوانه‌ سه‌ید قادری” ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن و كاتێك هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام مایه‌وه،‌ شوانه‌یان دا‌یه‌ به‌ر ده‌سترێژی گوولله‌‌ و برینداریان كردجه‌لادانی رژیمی ئیسلامی ئه‌و لاوه‌‌ برینداره‌یان ئه‌شكه‌نجه‌‌ كرد، كوشتیان و ته‌رمی شێواوی ئه‌ویان به‌وپه‌ری بێڕێزیه‌وه‌ به‌ شاردا گه‌ڕاند و دواتر ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرده‌وه‌‌مه‌به‌ستی رژیم له‌م كرده‌وه‌یه‌ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام ئاكامه‌كه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی ویستی رژیم هه‌ڵگه‌رایه‌وه‌دانیشتوانی شاری مه‌هاباد كاتێك ئاگاداری ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی هێزه‌كانی رژیم بوون، به‌كۆمه‌ڵ چوونه‌ به‌رده‌م ماڵی ئه‌م لاوه‌ خه‌باتكاره‌ و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگه‌یاند و نه‌فره‌ت و بێزاری خۆیان له‌ رژیمی ئیسلامی ده‌ربڕیرۆژه‌كانی ١٩ و ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ خه‌ڵكی تێكوشه‌ری شاری مه‌هاباد و به‌ تایبه‌ت لاوان له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان و به‌ دانی درووشم له‌ دژی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان، نیشانیان دا كه‌ هیچ جه‌نایه‌تێكی رژیم بێ وڵام نامێنیته‌وه‌رۆژی ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئاستێكی به‌رینتردا به‌رێوه‌چوو و هێرشی هێزه‌كانی رژیم له‌گه‌ڵ خۆڕاگری خه‌باتكارانی ئه‌و شاره‌ به‌ره‌وڕوو بووهێزه‌‌كانی رژیم ته‌یار به‌ هه‌موو ئامراز‌ێكی سه‌ركوت له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ هیرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی تێكۆشه‌ری شاری مهابادله‌ ئاكامی ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی رژیم و خه‌ڵكی خه‌باتكار و لاوانی مه‌هاباد ٥٠ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كرانرۆژی ٢٢ی پوشپه‌ڕ خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بۆ نیشان دانی‌ ناڕه‌زایه‌تیی زیاتر به‌رانبه‌ر به‌ كرده‌وه‌ی سه‌ركو‌تگه‌رانه‌ی هێزه‌كانی رژیم و میلیتاریزه كردنی شار، هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندان، دوكان و بازاڕ و ناوه‌نده‌كانی كاریان داخستدوابه‌دوای خۆپیشاندان‌ و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی بوێرانه‌ و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌ مه‌هاباد، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی كۆماری ئیسلامی، باقی شاره‌كانی كوردستانیشی گرته‌وه‌خه‌ڵكی خه‌باتكار و لاوانی شوڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی شنۆ، پیرانشار، بانه‌، سه‌قز، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، سنه‌، دیوانده‌ره‌ و بۆكان و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌، بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون و وێڕای مه‌حكووم كردنی كرده‌وه‌ی‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم چه‌ند داخوازییه‌كیان هێنایه‌ گۆرێ كه‌ بریتی بوون له‌ناساندن و سزادانی بڕیارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م جینایه‌تانه‌، ئازاد كردنی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و راگرتنی جه‌نایه‌ت و كوشتار له‌ كوردستان.

كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌ جیاتی وڵام دانه‌وه‌ به‌ داخوازییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان هێز‌ێكی زۆریان رژانده‌ كوردستان و به‌ریان دانه‌ گیانی خه‌ڵكئه‌م خه‌باته‌ ئه‌گه‌رچی داخوازیی ڕوونی هه‌بوو، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی پڕش و بڵاو له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به‌رێۆه‌ ده‌چوو و به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی رژیم له‌سه‌رشه‌قامه‌كان خه‌ساری زۆرتری به‌ خه‌ڵك ده‌گه‌یاندله‌ شاری سه‌قز چه‌كدارانی رژیم ڕیزی خۆپێشاندانی خه‌ڵكیان دایه‌ به‌ر ده‌سترێژ و ژماره‌یه‌ك گیانیان به‌ختكرد و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونكاتی ئه‌وه‌ هاتبوو كه‌‌ هێز و توانای خه‌ڵكی خه‌باتكار له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی رێكخراو و هاوئاهه‌نگ دا به‌ دوژمن نیشان بدرێتكۆمه‌ڵه،‌ رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رۆژی ١٦ی گه‌ڵاوێژی ساڵی ١٣٨٤ی وه‌ك رۆژی مانگرتنی گشتی له‌ كوردستان راگه‌یاند.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌، كرێكارانی پێشڕه‌و و لاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ‌شاره‌كان له‌پێناو ئاماده‌كاری بۆ به ‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی مانگرتنی گشتی، كه‌وتنه‌ خۆدام و ده‌زگاكانی رژیم بۆ پێشگرتن له‌ به‌رێوه‌چوونی مانگرتن هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌ست پێكردنه‌یارانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ش له‌ناو ڕێكخراوه ‌سیاسییه‌كانی كوردستاندا چی بویانكرا بۆ ڕێگری له‌ ‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بانگه‌وازه‌ درێغیان نه‌كردسه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ رۆژی ١٦ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان به ‌داخستنی دوكان، كارگا و ته‌عتیل کردنی ئیداره‌ و شوێنه‌كانی خۆیندن و باقی ناوه‌نده‌كانی كار، مانگرتنێكی گشتییان له‌ كوردستان به‌ڕێوه‌بردخه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی مه‌هاباد، سه‌قز، بۆكان، سنه‌، شنۆ، پیرانشار، بانه‌، سه‌رده‌شت، ره‌به‌ت، مه‌ریوان، كامیاران و دیوانده‌ره‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ پێشوازی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ هاتنله‌ شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌ و ورمێش به‌شێكی به‌رچاو له‌ خه‌ڵك له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداریان كرد.

ئه‌م مانگرتنه‌ شكۆدار و سه‌ركه‌وتوانه‌یه‌ وه‌ك رۆژێكی مێژوویی له‌ ژیانی سیاسیی خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستاندا تۆمار كرائه‌م مانگرتنه‌ جارێكی دیكه‌ نیشانی دا كه‌ سه‌ره‌ڕای گشت جه‌نایه‌ته‌كان و پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ كوردستان، ئیراده‌ی خه‌ڵك دژبه‌ ڕژیم قایمتر و ریزه‌كانیان یه‌كگرتووتر و پته‌وتر بووه‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ هه‌مان كاتدا كه‌ ریشه‌ی له‌ چه‌ند ده‌یه‌ خه‌باتی پڕ له‌ فیداكاری خه‌ڵك دا بوو، به‌ جه‌ساره‌ت و خه‌باتی شێلگیرانه‌ و یه‌ك مانگه‌ی خه‌باتكارانی مه‌هاباد و باقی شاره‌كانی كوردستان مسۆگه‌ر بوورژیم كه‌ هێزی خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ی خه‌ڵكی بینی، رۆژێك دوای مانگرتن، له‌ هه‌وڵێكی ڕیاكارانه‌دا هه‌یئه‌تێكی له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئیسلامی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان كرد تا به‌ ناو دڵنه‌وایی له‌ خه‌ڵك بكه‌ن‌.

ئه‌ندامانی ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ به‌ لێدوانی بێ ناوه‌رۆكی به‌رپرسانی ڕه‌سمی وه‌ك ئیمام جومعه وفه‌رماندارانی شاره‌كان، هێندێك نومایشیان وه‌رێخست و به‌ كرده‌وه‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكیان پشت گوێ خستبه‌ڵام ده‌رسه‌كانی مانگرتنی گشتی چووه‌ سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی هێزی له‌ بن نه‌هاتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و بزووتنه‌وه‌ی شوڕشگێرانه‌ی كوردستانی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ به‌ره‌و‌پێش برد.

به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ئه‌زموونه ‌به‌نرخ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بوو كه‌ جارێكی دیكه‌ خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌ربڕینی بێزاری و نه‌فره‌تی خۆیان له‌ ئێعدامی “فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێیانی، مانگرتنێكی شكۆداری دیكه‌یان له‌ رۆژی ٢٣ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩ به‌ڕێوه‌بردئه‌م سوننه‌ته‌ به‌نرخ و خه‌باتكارانه‌یه‌، ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧ له‌ مانگرتنێگی گشتیی لێبڕوانه، به‌هێز و یه‌كپارچه‌دا دیسان دووپات بۆوه‌له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ڕۆژئاوای ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدامی جه‌نایه‌تكارانه‌ی “ڕامین حسێن په‌ناهی، زانیار و لوقمان مۆرادی” و مووشه‌كبارانی مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك له‌ كادری ڕێبه‌ری و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌م حیزبه‌ گیانیان به‌ختكرد، له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبه‌ سیاسییه‌ چالاكه‌كان له‌ كوردستان مانگرتنێكی گشتیی شكۆداری دیكه‌یان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌زمونی مانگرتنی  سیاسی گشتی له‌ جه‌ریانی شۆرشی ژینا دا چه‌ندین جار دووپات بۆه‌وه‌. ئه‌و شێوه‌ی له‌ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوو به‌ نه‌ریتێكی جێكه‌وتوو  له‌و شۆرشه‌دا. چاوه‌روان ده‌كرێت كه ئه‌م ئه‌زمونه‌ له‌ رۆژان و مانگه‌كانی داهاتوودا  و به‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ ساڵهاتی ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ چه‌خماخه‌ی شۆرشی ژینا له‌ كوردستانه‌وه‌ لێدرا،  له‌ پال شێوه‌كانی دیكه‌ی خه‌بات و خۆراگری ، ببێ به‌ یه‌كێك له‌ رێگاكانی هێزنواندن له‌ ئاستی به‌رینی جه‌ماوه‌ریدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net