100
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری شاره‌كانی بانه و بۆكان له دوو چالاكی جیاجیا له داوینی سرووشتی كوردهواری، ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كوردستان،ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له ژنانی بۆكان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و له‌به‌ركردنی جلی جوانی كوردی، دروشمی :ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه و وێڕای پیرۆزبایی كردنی ٨ی مارس له هه‌موو ژنانی كوردستان و ئێران، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژینا خواستووه. له شاری بانه‌ش ژنانی تێكۆشه‌ر به كردنه‌وه‌ی ئاگر و پۆشینی جلی كوردی، دروشمه‌كانی “بژی شۆڕشی ژینا”، “ژن،ژیان،ئازادی” و “نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن”یان به‌رز كردۆته‌وه.