سه‌پاندنی حوكمی ٨ مانگ زیندان به‌سه‌ر دایه‌ مینا سوڵتانی

دایهمینا سوڵتانی زارعدایكی دادخوازی نه‌مرشه‌هریار محه‌ممه‌دیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، له‌ لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی بۆكانه‌وه‌، حوكمی ٨ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ئه‌و دایكه‌ دادخوازه‌ پاش كوشتنی كوڕه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌، هه‌موو كات بۆ وه‌دیهاتنی عه‌داڵه‌ت دژ به‌ كۆماری ئیسلامی و به‌كرێگیراوانی ڕاوه‌ستا، دواجار و له ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش ٢١ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرابوو. “میلاد محه‌ممه‌دیبرای گیانبه‌ختكردووشه‌هریار محه‌ممه‌دی، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا ڕایگه‌یاند: حوكمه‌كه‌ به‌ بێ به‌شداری پارێزه‌رێك بۆ به‌رگری له‌و دایكه‌ دادخوازه‌ و زاره‌كی ڕاگه‌یندراوه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌ش به‌ دایه‌ مینا نه‌دراوه‌ كه‌ خۆی دیفاع له خۆی بکات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net