3
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی موخابراتی ئێران، به بڕیاری به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته، ئه‌گه‌ری له‌سه‌ر كار ده‌ركردنی كرێكارانی ناڕازی له ئارادایه.
پاش ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی موخابراتی ئێران دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كانیان، پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دابیننه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دان به دواخوازییه‌كانیان، به بڕیاری به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته، كرێكارانێك كه به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كردووه له سه‌ر كار ده‌ر بكرێن و کرێکارانی نوێ جێگوزین بکه‌ن.