ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژبه ئێعدامی “پژمان فاتحی“، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی“، ” موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی هه‌اڵی گه‌یشتوو، ئێرانیانی ئازادیخواز و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری هلسینكی فه‌نلاند، لاهه‌ی هوله‌ند، فڕانكفۆرتی ئاڵمان و گۆتێنبێرگی سوید به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی ئێعدام كرا‌و و وێنه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییانه داویان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد له ئه‌ست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگی ڕانه‌گرن و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم سزا بده‌ن