35
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “شۆڕش ئه‌بووبه‌كری” هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
“شۆڕش ئه‌بووبه‌كری” له ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٢ی ڕێبه‌ندان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو ده‌رهێنه‌ر، مۆسیقا ژه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه و گۆرانیبێژه كه ڕێكخراوه‌یه‌كی هونه‌ری كولتووری به ناوی “ئاوای كورد” دامه‌زراندووه، به‌ڵام مۆڵه‌تی چالاكییه‌كانی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.