“دانا له‌نجاوایی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی مه‌ریوان وێڕای تێپه‌ڕبوونی دوو حه‌فته له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “دانا له‌نجاوایی” له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ته‌نیا یه‌ك جار په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، “دانا له‌نجاوایی” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه و به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كرا. شایانی باسه كه “دانا له‌نجاوایی” ساڵی ٩١ی هه‌تاوی و پاش كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان دژبه ئێعدامی سێ به‌ندكراوی سیاسی كورد، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره به یه‌ك ساڵ و ٨ مانگ زیندان و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو.