21
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، یه‌كێك له كلاسه‌كانی ده‌رسی مه‌دره‌سه‌ی شاهید له شاری ورمێ ئاگری گرت و به‌وهۆیه‌وه ١٨ قوتابی ژاراوی و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی شاری ورمێ، ١٨ قوتابی له‌و ڕووداوه به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه كه باری ته‌ندرووستیان باشه. به‌رپرسانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به هۆكاری ئاگرگرتنی كلاسی ده‌رسی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه نه‌كردووه و شاره‌دنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ساز كردووه.