ده‌ستپێكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مرۆیی بۆ لافاولێدراوانی به‌لووچستان له‌ مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌مپه‌ینێك له‌ ژێر ناوی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لافاولێدراوانی به‌لووچستان له‌ شاری مه‌ریوان ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و چالاكییه‌ داوا له‌ هه‌موو كوردستانیان و ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌شدار بن و یارمه‌تییان بده‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا باشووری پارێزگای سیستان و به‌لووچستانی گرتبوو، به‌ده‌یان گوند ژێر ئاو كه‌وتن و به‌ هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ و بێ لانه بوون، به‌راوارده‌كان باس له‌ زیانی ٢هه‌زار ملیارد تمه‌نی ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار كه‌س پێویستیان به‌ یارمه‌تی خێرا هه‌یه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له‌ شارستانی مه‌ریوان ده‌ستیپێكردووه‌ و بڕیاره‌ كاروانی یارمه‌تیه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ره‌وه‌ به‌لووچستان به‌ڕێكه‌وێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net