ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندانی ورمێ بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه و چه‌ند به‌ندكراویان بریندار كرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نامەی سەرئاوەڵای زیاتر لە ٨٠٠ بەندکراوی زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ دەستلەکارکێشانەوەی “پەیمان خانزادەی” سەرۆکی ئەو زیندانە، گوشار و ئەشکەنجەی سەر زیندانییەکان زیادی کردووە. ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە دوو بەندکراوی تاوانە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بە ناوەکانی “تەوحید غەزنەوی” و “سەجاد خوداجوو”، دوای لێدان و ئه‌شكه‌نجه، لەلایەن “ئەکبەر ماهری” سەرۆکی بەندی ٢-١ی زیندانی ورمێ، ڕەوانەی بەندی ئەمنیه‌تی کراون. هاوکات دەیان هێزی گاردی زیندان هێرشیان کردووەتە سەر بەندی ٢-١ و دوای پشکنینی بەندەکە کەلوپەلی زۆربه‌ی بەندکراوانیان لە ناو بردووە.