ڕێپێوانی ژنانی كۆبانێ به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ئیتحادییه‌ی ژنانی لاوی كۆبانێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێپێوانێكی به‌ جل كوردی و به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

دروشمی ئه‌مساڵی كۆمیته‌ی ٨ی مارس له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه‌ بریتیه‌ له‌: “به‌ ئیراده‌ی ئازادی ژنان، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی، داگیركاری و بێسه‌روشوێنكردن پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌”. ڕۆژی ڕابردوو ئیتحادییه‌ی ژنانی لاو به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “عه‌بدۆڵڵا ئۆجالان” و ژنانی قوربانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕێپێوانێكی گه‌وره‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی كۆبانێ به‌ڕێوه‌ برد. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و چالاكییه‌ له‌ وتاره‌كانیاندا وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی جیهانی ژن له‌ هه‌موو ژنانی كوردستان و جیهان، به‌ڵێنیان دا تا دوادڵۆپی خوێنیان دژبه‌ توندووتیژی، ده‌ستدرێژی و سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵاته‌ كونه‌په‌ره‌سته‌كان تێكۆشان بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net