32
ڕێكخراوی “دادپه‌روه‌ری بۆ ئێران” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و یگان و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له سه‌ركوتی شۆرشی ژینا به‌شدار بوون بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٢٠ یه‌كه‌ی نیزامی و ٥٢٦ كه‌سایه‌تی نیزامی و ئه‌منیه‌تی له ڕه‌وتی سه‌ركوتی شۆڕشی ژینا جه‌نایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجام داوه. ئه‌و ڕاپۆرته ٣٥٠ لاپه‌ڕه‌یه و له‌سه‌ر ٣٥ هه‌زار وێنه و گرته‌ویدیۆ لێكۆڵینه‌وه كراوه تاكوو ئه‌و زانیارییانه كۆ كراوته‌وه. به‌رپرسانی گوردانه‌كانی ڕه‌زمی ئیمام حسێن له پارێزگاكانی ئێران، هێزه تایبه‌ته‌كانی وه‌كوو له‌شكه‌ری ٣ی حه‌مزه‌ی سه‌یدۆلشۆهه‌دا، تیپی ٥١ی ئیمام حه‌سه‌ن و تیپی ته‌كاوه‌ری مه‌هدی له‌و جه‌نایه‌تانه به‌شدار بوون.