برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌‌  ١٦ و ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌، سێ كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “عه‌تا حسێنی”، “ئه‌فشین نه‌زه‌ری” و “محه‌ممه‌د میرانی” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، لێدان و ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “بله‌بزان”ی سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ به‌ ناوی “عه‌تا حسێنی” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سنوورییه‌كانی نه‌وسوود به‌سه‌ختی برنیدار و به‌پێی دوایین زانیاری، باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌. هه‌مان ڕۆژ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوی “ئه‌فشین نه‌زه‌ری” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ سنووری نه‌وسوود ده‌ستبه‌سه‌ر و درایه‌ به‌ر لێدان و بریندار كرا. به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌مان سنوور كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “بانه‌وه‌ره‌”ی سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net