90
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له ژنانی شاری سنه مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له داوێنی چیای ئارێز به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه، سه‌باره‌ت به مێژووی ٨ی مارس، گرینگی ئه‌و ڕۆژه، دۆخی ئێستای ژنان له جیهان، ئێران و كوردستان، باروودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی جیهان، ئێران و كوردستان و شۆڕشی ژینا قسه و باسیان كرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان له‌سه‌ر دۆخی كاره‌ساتباری ژنان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه قسه‌ی كرد و له كۆتاییدا جه‌ختی له سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی ژنانی ئێران، هاوكاری و یه‌كگرتووییان كرده‌وه.