73
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی كامیاران به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كوردستان، ئێران و جیهان، دایكانی دادخواز و به‌ندكراوانی سیاسی پیرۆزبایی كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه جه‌ختیان خسته سه‌ر به‌رابه‌ری ژن و پیاو و وه‌لانانی هه‌ر چه‌شنه جیاوازییه‌كی ڕه‌گه‌زی و ڕایانگه‌یاند كه ته‌نیا ڕیگه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی ژنانی ئێرانه.