برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه و چوونه‌ كۆمای كۆڵبه‌رێكی بریندار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوه‌كانی “حه‌یده‌ر” و “ئێدریس” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه‌ به‌ ناوی “عه‌تا حسێنی” كه‌ له‌ سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، چووه‌ته‌ كۆما و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانی كرماشان كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌، له‌ ئه‌نجانی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا دوو كۆڵبه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوه‌كانی “حه‌یده‌ر(پاشناو نادیار) و “ئێدریس(پاشناو نادیار)” به‌سه‌ختی بریندار كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی پاوه‌ به‌ ناوی “عه‌تا حسێنی” كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ سنووری نه‌وسوود به‌ فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی پێكرابوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی قورسی برینه‌كانی چووه‌ته‌ كۆما و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كراوه‌. شایانی باسە کە دامودەزگا ئەمنییەکان وێڕای هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە، نەیانهێشتووه‌ بە هەلیکۆپتەر ڕەوانەی کرماشان بکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net