به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی ٨ی مارس له‌ شاری سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌ برد.

مه‌راسمه‌كه‌ به‌ ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی له‌ شۆڕشی ژینان ده‌ستی پێكرد. دواتر له‌ سه‌ر مێژووی ٨ی مارس، یه‌كێك له‌ ژنان قسه‌ و باسی كرد و پاشان سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپه‌شتی جیهانی چینی كرێكار له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئاماده‌بوواندا خوێندرا و له‌لایه‌ن به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌وه‌ پێشوازی گه‌رمی لێ كرا. به‌دوای خوێندنی سروود، چه‌ند كۆپڵه شێعر و دیكله‌مه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ هاوڕێیانی به‌شدار خوێندرایه‌وه‌ و به‌دوایدا شیرینی له‌ نێو به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ بڵاو كرا و مه‌راسمه‌كه‌ له‌ جه‌وێكی پڕ له‌ شایی و خۆشی دا كۆتایی پێهات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net