30
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، مه‌راسمێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕێكخرا و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا تێدا به‌شدار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و كچانی كورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری و ئه‌رمه‌نی پێكه‌وه له‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدارییان كردووه و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه. هاوكات هێزه‌كانی “ی.پ.ژ” مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی ٨ی مارس به خوێندنی گۆرانی و سروودی شۆڕشێگێرانه به‌ڕێوه برد و ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو كچان و ژنانی كوردستان و جیهان پیرۆزبایی كرد.